بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سامی خۆشناو، بە نوێنەرایەتی ئەو سێ قەوارە سیاسییە لە لێدوانێکدا بە رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ 19-6-2018 ئێمە کە سێ قەوارەی سیاسین، هاوپەیمانێتییەکمان بەیەکەوە بەناوی لیستی سەردەم مۆر کرد، لەژێر درووشمی دادپەروەری و خۆشگوزەرانی".
سامی خۆشناو، گوتیشی: جیا لەو سێ قەوارە سیاسییەی هاوپەیمانێتییەکمان پێکهێناوە، لایەنی سیاسی دیکەشمان لەگەڵە، بەڵام وەکوو قەوارەی سیاسی نین، تەنها لایەنی سیاسین و کاندیدی خۆیان لەنێو هاوپەیمانێتییەکەدا دەبێت.
پێشتر کۆمیسیۆن دەرگای خۆتۆمارکردنی بۆ لیست و قەوارە سیاسییەکان کردبووەوە، لەماوەی نێوان 27ی ئایار بۆ 7ی حوزەیران 38 لیست و قەوارە خۆیان تۆمارکردبوو، بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانیێتیش کۆمیسیۆن ماوەی سێ رۆژی دیاری کردووە لە 18ی 6ەوە دەرگای خۆتۆمارکردن کراوەتەوە، تاوەکو 20ی 6.
شێروان زرار، گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای كۆمیسیاران، لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان، رایگەیاندبوو، دوو رۆژ تێپەڕیوە بەسەر ئەو كاتەی دیاری كراوە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی، بەهۆی ئەوەی لەو سێ رۆژەی دیاریكراوە رۆژێكی پشووبووە، ماوەی تۆماركردنی هاوپەیمانی لانی كەم بۆ رۆژێک درێژ دەكرێتەوە، ئەوەش 20ی ئەم مانگە بڕیاری لەبارەوە دەدرێت.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment