بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی ڕاپرسییەکانی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، لە حەفتەی ڕابردوودا تورکیا پلەی یەکەمی بڵاوکردنی هەواڵی ساختەیی بەدەست هێناوە.
لە ڕاپۆرتی هەواڵی دیجیتاڵی ڕۆیتێرز2018، کە 37 وڵاتی کۆڵیوەتەوە، لە حەفتەی ڕابردوودا نزیک بە 49لەسەد لە خەڵکی تورکیا هەواڵی ساختەییان دیوە، کە 5 لەسەد لە یۆنان و مالزیا کە لە پلەکانی دیکەدا زیاترە.
تورکیا لەسەروبەندی هەڵبژاردنێکی چارنووس سازدایە کە سەرۆک کۆماری داهاتوو و نوێنەرانی خولی دوایی پەرلەمان دیاری دەکات.
پاش فرۆشتنی گرووپی میدیایی دۆغان، کە گرووپێکی میدیایی نیمە سەربەخۆی تورکیا دێتە ئەژمار، بە تاجرێکی سەربە حکوومەتی تورکیا، ئێستا نزیک بە 90لەسەدی میدیاکانی ئەو وڵاتە سەربە حکوومەتی تورکیان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment