تورکیا پلەی یەکەمی لە بڵاو کردنی هەواڵی ساختەیدا هەیە

بەشی تورکیا- هەواڵدەریی ڕۆیتێرز ئەنجامی کۆڵینەوەیێکی کە لە ساڵی 2018 لە نێوان 37 وڵاتی دونیادا ئەنجامی داوە بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: تورکیا پلەی یەکەمی لە بڵاو کردنی هەواڵی ساختەیدا هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی ڕاپرسییەکانی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، لە حەفتەی ڕابردوودا تورکیا پلەی یەکەمی بڵاوکردنی هەواڵی ساختەیی بەدەست هێناوە.

لە ڕاپۆرتی هەواڵی دیجیتاڵی ڕۆیتێرز2018، کە 37 وڵاتی کۆڵیوەتەوە، لە حەفتەی ڕابردوودا نزیک بە 49لەسەد لە خەڵکی تورکیا هەواڵی ساختەییان دیوە، کە 5 لەسەد لە یۆنان و مالزیا کە لە پلەکانی دیکەدا زیاترە.

تورکیا لەسەروبەندی هەڵبژاردنێکی چارنووس سازدایە کە سەرۆک کۆماری داهاتوو و نوێنەرانی خولی دوایی پەرلەمان دیاری دەکات.

پاش فرۆشتنی گرووپی میدیایی دۆغان، کە گرووپێکی میدیایی نیمە سەربەخۆی تورکیا دێتە ئەژمار، بە تاجرێکی سەربە حکوومەتی تورکیا، ئێستا نزیک بە 90لەسەدی میدیاکانی ئەو وڵاتە سەربە حکوومەتی تورکیان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15747

Your Comment

You are replying to: .
captcha