ئێران سەنتەرێكی بازرگانیی هەمیشەیی لە هەولێر دادەمەزرێنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئێران سەنتەرێكی بازرگانیی هەمیشەیی لە هەولێر دادەمەزرێنێت، ئەوەش بەپێى راگەیەندراوێکى ووەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى هەرێم.

کوردپرێس: ئەمڕۆ پێنجشەممە، راگەیاندنى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى حکوومەتى هەرێم بڵاوى کردەوە؛ لە دیدارێکى فەرمیدا نەسروڵا رەشنوودی سەركونسوڵی ئێران لە هەولێر داواى لە وەزارەتەکە کردووە کە سەنتەرێكی بازرگانی هەمیشەیی بۆ كاڵاكانی ئێرانی لە هەولێر بكرێتەوە.

لاى خۆیەوە کەمال موسلیم وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى هەرێم، ئاماژەى بە گرنگیى پەیوەندی بازرگانیى نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران کردوە و بەپێویستى زانیوە بازرگانانی ئێران بە كاڵای كوالێتی بەرزەوە بازاڕەكانی هەرێم دەوڵەمەند بكەن.

سەرچاوە: سبەی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157450

Your Comment

You are replying to: .
captcha