بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەازەتی دەرەوی عێراق لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند عەبدولڕەحمان حامد حسێنی باڵیۆزی نوێی عێراق لە ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە کارنامەی باڵیۆزیی خۆی ڕادەستی ڤلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا کرد.
بەگوێرەی بەیاننامەکە پووتین پاش وەرگرتنی کارنامەی باڵیۆزیی لە نێردەی نوێی عێراق لە ڕووسیا لە وتەکانیدا باسی پێوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی کرد و جەختی کردەوە کە مۆسکۆ و بەغدا ئەزموونێکی باشیان لە هاوکاری کردن لە بوارە جیاجیاکاندا لەوان سووتەمەنی و وزەدا هەیە.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا هەروەها وەبیری هێنایەوە کە وڵاتەکەی بەشێوەی بەردەوام پشتیوانی لە سەروەریی و ئاسایشی عێراق دەکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment