بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وتەبێژی حکوومەتی تورکیا لە وتەکانیدا ئاماژەی دا بە دەست پێکردنی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا لە دەوروبەری مەنبەج و وتی: لە ئێستادا هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا و هێزە ئەمریکییەکان لە ناوچەکەدا بە شێوازی جیاواز دەسووڕێنەوە. لە قۆناخێکی دیکەدا بە شێوەی هاوبەش ئەنجام دەدرێت. کەم کەم دەگەینە ناوەندی مەنبەج. پاش ئەوەش هەموو ناوچەکە بە تەواوی پاکسازی دەکرێت و دیکەی مادەکانی ڕێککەوتنەکە جێبەجێ دەکرێت.
ناوبراو لە درێژەی وتەمانیدا وتیشی: گەیشتنە ئەنجامی ھەوڵە دیپلۆماتییەکان لەبارەی منبج سەلمێنەری ئەوەیە کە تورکیا تەنھا لە گۆڕەپانەکەدا نا بەڵکو لە سەر مێزی گفتوگۆش لایەنێکی بەھێزە، چارەسەریی سەربازی ڕێگایێک نییە کە ئێمە بمانەوێت. بەڵام ئەگەر ناچار بین کەڵکی لێوەردەگرین.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی هابر تورک
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment