کورد جەخت لە پێبەند بوونی عەلاوی بە دەستووری عێراقەوە دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکی نوێنه‌رایه‌تیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ‌به‌غدا دەڵێت لای کوردش زۆر گرنگه‌ به‌رنامه‌ی کابینه‌ی حکوومەت و پابه‌ندبوونی به ‌ده‌ستوور و دابی نکردنی مافی کورد به‌پێی ده‌ستوور.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فارس عیسا، سه‌رۆکی نوێنه‌رایه‌تیی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌غدا ، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئێمه‌ هیچ کێشه‌یێکمان له‌سه‌ر کاندید کردنی سه‌رۆکوه‌زیرانی نوێی عێراق نییه‌ و نوێنه‌ری شیعه‌کانه‌ و ئه‌وه‌ی لای ئێمه‌ گرنگه‌ به‌رنامه‌ی کابینه‌ی نوێیە، که‌ پابه‌ندی ده‌ستووری عێراق بێت و مافه‌کانی کوردیش به‌پێی ده‌ستوور دابین بکات و ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا کراوه‌ پێیه‌وه‌ پابه‌ند بێت و جێبه‌جێی بکات".

فارس عیسا گوتیشی: ''بڕیاره‌ له‌م مانگەدا حکوومەت پێک بێت و هه‌رکاتێک ویستی دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نەکانی کورد بکات، کورد وه‌رقه‌ی داواکاریی خۆی ئاماده ‌ده‌کات و ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌کان پشتگیریی بکه‌ن سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت".

عیسا باسی له‌وه‌ش کرد: "حکوومەتی نوێی عێراق ئینتیقالی ده‌بێت تا هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت، که‌ تاوه‌کوو ساڵێکی دیکه‌ ده‌رفه‌تی هه‌یه‌ کار بکات و دواتریش هه‌ڵبژاردن دەکرێت".

بڕیاره‌ سه‌رۆکوه‌زیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومەتی عێراق، محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌لاوی، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان ده‌ست به‌ گفتوگۆ بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومەتی عێراق بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157427

Your Comment

You are replying to: .
captcha