کوردپرێس:
کاوه ئازیزی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کورد له سووریا (ئه‌نه‌که‌سه) به میدیای فه‌رمیی پارتیی ڕاگه‌یاندووه،: "خواستی هه‌موو لایه‌ک بوو که کورد له ڕۆژئاوای کوردستان ناوماڵی خۆی ڕێک بخاته‌وه و دواتر داوای مافه‌کانی بکات و یه‌کێک له داواکارییه‌کانی ڕووسیاش هه‌ر ئه‌مه بوو، بۆیه له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریی هه‌رێمی کوردستان، به‌تایبه‌ت مه‌سعوود بارزانی و وڵاتانی هاوپه‌یمان گفتوگۆی نێوان ئه‌نه‌که‌سه و ته‌ڤده‌م ئه‌نجامی باشی هه‌بووه و له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا له‌باره‌ی ڕێککه‌وتنی هه‌ردوولاوه مژده‌ی خۆش ڕاده‌گه‌یه‌نین."
ئازیزی باسی له‌وه‌ش کرد: "رۆژی یه‌کشه‌ممه ئه‌نه‌که‌سه بڕیاری داوه که سه‌رجه‌م باره‌گاکانی له کوردستانی سووریا بکاته‌وه، که نزیکه‌ی 50 باره‌گا ده‌بێت و ته‌ڤده‌میش داوای کردبوو که باره‌گاکان بکرێنه‌وه، بۆیه هه‌موو ئاماژه‌کانی گفتوگۆکان دڵخۆشکه‌رن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێککه‌وتن بکرێت و نێوماڵی کورد ڕێکبخرێت و کورد یه‌ک بگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌کانی له کوردستانی سووریا به‌ده‌ست بێنێت."
Your Comment