دەستپێشخەرییەکەی مەسعوود بارزانی و وڵاتانی هاوپەیمان نێوماڵی کوردی سووریا یەک دەخات؟

ئه‌ندامێکی ئه‌نه‌که‌سه‌ ده‌ڵێت، دوای ده‌ستپێشخه‌ریی هه‌رێمی کوردستان و وڵاتانی هاوپه‌یمان گفتوگۆکانی نێوان ئه‌نه‌که‌سه‌ و ته‌ڤده‌م ئه‌نجامی باشی هه‌بووه‌ و بۆیه‌ بڕیاریان داوه‌ باره‌گاکانی خۆیان له‌ کوردستانی سووریا بکه‌نه‌وه‌.

کوردپرێس:

کاوه‌ ئازیزی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کورد له‌ سووریا (ئه‌نه‌که‌سه)‌ به‌ میدیای فه‌رمیی پارتیی ڕاگه‌یاندووه‌،: "خواستی هه‌موو لایه‌ک بوو که‌ کورد له ڕۆژئاوای کوردستان ناوماڵی خۆی ڕێک بخاته‌وه‌ و دواتر داوای مافه‌کانی بکات و یه‌کێک له‌ داواکارییه‌کانی ڕووسیاش هه‌ر ئه‌مه‌ بوو، بۆیه‌ له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریی هه‌رێمی کوردستان، به‌تایبه‌ت مه‌سعوود بارزانی و وڵاتانی هاوپه‌یمان گفتوگۆی نێوان ئه‌نه‌که‌سه‌ و ته‌ڤده‌م ئه‌نجامی باشی هه‌بووه‌ و له ‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا له‌باره‌ی ڕێککه‌وتنی هه‌ردوولاوه‌ مژده‌ی خۆش ڕاده‌گه‌یه‌نین."

ئازیزی باسی له‌وه‌ش کرد: "رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ئه‌نه‌که‌سه‌ بڕیاری داوه‌ که‌ سه‌رجه‌م باره‌گاکانی له‌ کوردستانی سووریا بکاته‌وه‌، که‌ نزیکه‌ی 50 باره‌گا ده‌بێت و ته‌ڤده‌میش داوای کردبوو که‌ باره‌گاکان بکرێنه‌وه‌، بۆیه‌ هه‌موو ئاماژه‌کانی گفتوگۆکان دڵخۆشکه‌رن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێککه‌وتن بکرێت و نێوماڵی کورد ڕێکبخرێت و کورد یه‌ک بگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌کانی له‌ کوردستانی سووریا به‌ده‌ست بێنێت."

News Code 157400

Your Comment

You are replying to: .
captcha