عه‌ره‌بستان و ئه‌مریکا هه‌وڵه‌کانیان بۆ زه‌برلێدان له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق چڕ ده‌که‌نه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی تورکمانیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق عه‌ره‌بستان و ئه‌مریکا به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌کات که‌ گوشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن بۆ ته‌زویر و ساخته‌کاری له‌ ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌هله‌ هه‌بانی به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وت: واشنتۆن و ڕیاز هه‌وڵه‌کانیان چڕ کردۆته‌وه‌ بۆ زه‌برلێدان له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق له‌ ڕێگای ته‌داخول له‌ کاری کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و دزینی ده‌نگی هه‌ڵبژاردن و ته‌زویر و ساخته‌کاری له‌ ده‌نگه‌کان به‌ ئامانجی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی لاواز.

ناوبراو وتیشی: عه‌ره‌بستان و ئه‌مریکا پشتیوانی له‌ هه‌ندێک که‌سایه‌تی له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت زه‌بر له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی ئه‌و وڵاته‌ بده‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15739

Your Comment

You are replying to: .
captcha