کوردپرێس:
هۆشیار عەبدوڵڵا لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی، "رێگرتن لە ئەنجامدانی پرۆژەکانی سلێمانی ئەجێندای ئاشکرای لایەنی باڵادەستی حکومەتی هەرێمە، پێی وایە ئاوا سلێمانی دەستەمۆ ئەکا! دروستبونی (گۆڕان) لە بارێکیا توڕەبوونی سلێمانی بو لە (یەکێتی)، ئێستا سلێمانی لە یەکێتی و گۆڕان هەردووکیان تووڕەیە، سلێمانی دژایەتی بکرێ عینادتر دەبێ چۆک دانادا".
ئاماژەی بەوەش داوە، "لە مێژووی کۆن و نوێدا؛خەباتی سیاسی، چەکداری و فەرهەنگی سلێمانی لە لاپەرەکانی مێژووی باشوری کوردستان دەربکەی شتێکی ئەوتۆ نامێنێتەوە، کەچی بەداخەوە سەردەمێکی نەفرەتی وا تێکەوتوین، ئەو حکومەتەی بەشێکی زۆری بە قوربانیدان و خەبات و خوێنی سلێمانی دروستبوە ئێستا جادەیەکی پێ ڕەوا نابینێت".
ئەو پەرلەمانتارە پێشی وایە، لاوازی یەکێتی و گۆڕان لە ئاست پارتی گەیشتۆتە قۆناغێک کادرێکیان بەدڵی پارتی نەبێت پۆست لە حکومەت وەرناگرێت، لە دۆخێکی وەهادا ئاساییە ئەوەش ببینین کە تا ئێستا نەیانتوانیوە پرۆژەیێکی وەک جادەی سەدمەتری لە ڤیتۆی پارتی قوتار بکەن! سلێمانی؛ دەمێکە دەرگیری کاستێکی سیاسیی خۆپەرست و بێخەمە!".
Your Comment