به‌ بۆنه‌ی ده‌ستکاری کردنی خاڵه‌ جه‌وهه‌رییه‌کان پڕۆژه‌ی تاقانه‌كانی كیمیاباران ڕاده‌گیرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌هۆی ده‌ستكاری كردنی خاڵه‌ جه‌وهه‌رییه‌كانی پرۆژه‌یاسای تاقانه‌كانی كیمیاباران داوای ڕاگرتنی كار كردن به‌ پرۆژه‌كه‌ ده‌كرێت و جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانیش هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: ده‌ستكاریی پڕۆژه‌كه‌ كراوه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ له‌ 167ه‌وه‌ بۆته‌ 400 تاقانه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاراس عابید جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ له ‌لێدوانێكدا به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: بۆ پڕۆژه‌یاسای تاقانه‌كانی كیمیاباران، سوودمان له ‌ئه‌زموونی ئه‌و وڵاتانه‌ی‌تر وه‌رگرتوووه‌ كه‌ كاره‌ساتی وه‌ک هه‌ڵه‌بجه‌یان به‌ سه‌ردا هاتوووه‌.

ناوبراو وتیشی: پڕۆژه‌كه‌ سه‌رجه‌م تاقانه‌كانی جینۆساید و ئه‌نفالكراوان و كیمیاباران ده‌گرێته‌وه‌ چوونكه‌ تاقانه‌كان زیاد له ‌هه‌موو كه‌س نه‌هامه‌تیان بینیوه‌ و ئه‌وه‌ بوو پڕۆژه‌كه‌ له ‌ساڵی 2015 جێبه‌جێ كرا.

ئاراس عابید كه ‌خۆی تاقانه‌یێكی كیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌شه‌ ده‌ڵێت: "جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌ له ‌ناو په‌رله‌مان و له‌ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ده‌ستكاریی خاڵی جه‌وهه‌ری پرۆژه‌كه‌ كرا كه‌ ئه‌ویش پێناسه‌ی پرۆژه‌كه‌ بوو و له‌ هه‌رێمی كوردستاندا 167 تاقانه‌ هه‌یه‌ که‌ ئێستا به‌ ده‌ستكاری كردنی ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ بۆته‌ 400 تاقانه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15738

Your Comment

You are replying to: .
captcha