کوردپرێس:
لە 1ی شوباتی ساڵی 2004 ھەر دوو بارەگای لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و مەڵبەندی سێی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ھەولێر كرانە ئامانج، ئەوكاتە كە خەڵك بۆ جەژنە پیرۆزەی جەژنی قوربان سەردانی یەكتریان دەكرد، لە رێگەی كارێكی تیرۆرستی لە ھەردوو بارەگا زیاتر لە 100 سەركردە و كادیر و ھاووڵاتی شەھید كران.
بەبۆنەی 16 ساڵ تێپەڕبوون بەسەر كارەساتی 1ی شوبات، هەر یەک لە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندراویان بڵاو کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، لە پەیامی خۆیدا یادی شه‌هیدانی 1ی شوبات ده‌كاته‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "به رێز و شكۆوه یادی شه‌هیدانی 1ی شوبات ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وان بۆ هه‌میشه له ویژدانی گه‌لی كوردستان زیندوو ده‌مێننه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "به ڕێز و شکۆوه یادی شه‌هیدانى نه‌مرى 1ی شوباتی 2004 ده‌كه‌ينه‌وه كه له باره‌گاکانی پارتی و یه‌کێتی له هه‌ولێر بوونه قوربانیی تیرۆر. ئه‌وان بۆ هه‌میشه له ویژدانی گه‌لی کوردستاندا، زیندوو ده‌مێننه‌وه. سڵاو بۆ خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزيان، دروود بۆ گیانی پاکیان، یادیان به خێر".
هەروەها به به‌شداریی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ریوڕه‌سمی 16ه‌مین ساڵیادی شه‌هیدانی 1ی شوبات له پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو.
مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا تاجه‌گوڵینه‌ی له‌سه‌ر مۆنیومێنتی شه‌هیدان دانا.
لای خۆیەوە رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت "له سایه‌ی یه‌كڕیزی و لەخۆبوردوویی گه‌له‌كه‌مان و ته‌بایی نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان قەوارەی هەرێمی کوردستان جێگیر تر و بەهێزتربووە"
لە پەیامێكیدا رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت "له سایه‌ی یه‌كڕیزی و لەخۆبوردوویی گه‌له‌كه‌مان و ته‌بایی نێوان هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كان و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان رۆژ له دوای رۆژ قەوارەی هەرێمی کوردستان جێگیر تر و بەهێزتربووە".
لە پەیامەكەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ھاتووە: "16 ساڵ به‌ر له ئەمڕۆ له 1ی شوباتی 2004 دا له كاره‌ساتێكی دڵته‌زێن و خوێناویدا، به پیلانێكی ده‌ستی ره‌شی تیرۆریستان، گه‌له‌كه‌مان و خه‌ڵكی خۆڕاگری شاری هه‌ولێر، لە ناو هه‌ردوو باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان، رووبەڕووی دوو کردەوەی تیرۆریستی خۆکوژی بوونەوە. ئه‌م رووداوه ترسنۆکانەیە له یه‌كه‌مین رۆژی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز له كاتی خۆشی ده‌ربڕین و جه‌ژنانه‌ی خه‌ڵك، به هه‌موو چین وتوێژو پێكهاته جیاوازه‌كانه‌وه، كه به مه‌به‌ستی جه‌ژنه پیرۆزه ڕوویان له هه‌ردوو باره‌گاكه كردبوو روویدا، و خوێنی ده‌یان سه‌ركرده‌و پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی بێ‌تاوان ئاوێتە بوو".
رێواز فایەق، راشیگەیاند: "ئه‌م كاره دژ به مرۆڤایه‌تییه بۆ هه‌موو جیهانی سه‌لماند كه ئه‌وان له تاریكستانه‌وه هاتوون و دژی ژیاندۆستی و ئارامین، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له سایه‌ی یه‌كڕیزی و لەخۆبوردوویی گه‌له‌كه‌مان و ته‌بایی نێوان هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كان وسه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ڕۆژ له دوای ڕۆژ قەوارەی هەرێمی کوردستان جێگیر تر و بەهێزتربووە".
Your Comment