کوردپرێس: تیدۆرۆس ئەدهانۆم به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى رێكخراوەكە دوابەدوای كۆبوونەوەی لیژنەی لەناكاوی ڕێكخراوەكە، باری لەناكاوی لەسەر ئاستی جیهاندا راگەیاند.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى رێكخراوى ته‌ندروستیى جيهانی ئاماژەی بەوەش داوە كە ئه‌م بڕياره دواى ئه‌و زانيارييانه دێت، كه بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م ڤايرۆسه له 18 وڵاتى جيهان پشتڕاست كراوەتەوە.
تا ئێستا هەشت هەزار و 235 كەس لە جیهاندا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 171 كەسیش بەم هۆیەوە مردوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment