بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌لی حه‌مه ساڵح سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و سامانه سروشتیه‌كان رایگه‌یاند رۆژی چوارشه‌ممه ڤینێی ئانیكات به‌رپرسی تیمی سیاسی كونسوڵگه‌ری بریتانیا بۆ گفتوگۆ كردن له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی ھه‌رێم و به‌غداد و چاكسازی له دۆسیه‌ی نه‌وتدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و سامانه سروشتیه‌كان كۆبوویه‌وه.
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئاشكرای كرد كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئامانجی لیژنهكهیانی روون كردۆته‌وه و رایگه‌یاندووه: "ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، بۆ دابین كردنی به‌شه بودجه‌ی ھه‌رێم و راده‌ست كردنی ٢٥٠ ھه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه له لایه‌ن ھه‌رێمی كوردستانه‌وه، بژاردهیێكی دروسته".
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كردووه، له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وته‌وه، رایانگه‌یاندووه: چاكسازی گه‌وره و سه‌ره‌كی له دۆسیه‌ی نه‌وتدا پێویسته، بۆ ئه‌مه‌ش ھه‌نگاوی جدی و پێویست دروست كردنی سندووقی داھاتی نه‌وت و دامه‌زراندنی كۆمپانیای به بازاڕكردنی نه‌وته.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment