چاكسازی گه‌وره ‌و سه‌ره‌كی له‌ پیشەی نه‌وتی هەرێمی کوردستاندا پێویسته‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لیژنه‌ی سامانه‌ سروشتیه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسی تیمی سیاسی كونسوڵگه‌ری بریتانیا كۆبوونه‌وه‌ و پرسه‌كانی یاسای چاكسازی و رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدایان تاوتوێ كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌ و سامانه‌ سروشتیه‌كان رایگه‌یاند رۆژی چوارشه‌ممه‌ ڤینێی ئانیكات به‌رپرسی تیمی سیاسی كونسوڵگه‌ری بریتانیا بۆ گفتوگۆ كردن له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی ھه‌رێم و به‌غداد و چاكسازی له‌ دۆسیه‌ی نه‌وتدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه ‌و سامانه‌ سروشتیه‌كان كۆبوویه‌وه‌.

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح ئاشكرای كرد كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئامانجی لیژنه‌كه‌یانی روون كردۆته‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌: "ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، بۆ دابین كردنی به‌شه‌ بودجه‌ی ھه‌رێم و راده‌ست كردنی ٢٥٠ ھه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه‌ له‌ لایه‌ن ھه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، بژارده‌یێكی دروسته‌".

ناوبراو باسی له‌وه‌ش كردووه‌، له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وته‌وه‌، رایانگه‌یاندووه‌: چاكسازی گه‌وره‌ و سه‌ره‌كی له‌ دۆسیه‌ی نه‌وتدا پێویسته‌، بۆ ئه‌مه‌ش ھه‌نگاوی جدی و پێویست دروست كردنی سندووقی داھاتی نه‌وت و دامه‌زراندنی كۆمپانیای به‌ بازاڕكردنی نه‌وته‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157358

Your Comment

You are replying to: .
captcha