نووری مالیکی ناوی تۆمار نەکردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سەرکردایەتیی دەوڵەتی یاسا دەڵێت مافی هەموو پێکهاتەکانە کە بەربژێری خۆیان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران بناسێنن و ڕەخنە لە ئەو لایەنانە و بەتایبەت حیزبی دەعوە دەگرێت کە ڤیتۆیان هەیە لە سەر بەربژێری دەوڵەتی یاسا بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.

کوردپرێس:

عەبدولسەلام مالیکی ئەندامی سەرکرایەتیی دەوڵەتی یاسا لە پرێس کونفڕانسێکدا وتوویەتی نووری مالیکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا تا ئەم کاتە ناوی خۆی تۆمار نەکردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڵام دەوڵەتی یاسا ژمارەیێک لە کەسایەتییەکانی خۆی بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە کاندید دەکات.

ناوبراو زیادی کرد: دەوڵەتی یاسا ڤیتۆی لە سەر هیچ لایەن یان تاکێک نییە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵام هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق بەستراوە بە خواستی وڵاتانی ناوچەکە و زلهێزان.

مالیکی زیاتر گوتیشی لەگەڵ فەتح و دیکەی حیزبە عێراقییەکان بەردەوامن لە گفتوگۆ کردن لە سەر پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق.

News Code 15733

Your Comment

You are replying to: .
captcha