بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ ئەمڕۆ دووشەممە 2020/1/27 بەڕێوە چوو گفتوگۆ دەربارەی دوا پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی عێراق وناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کرا.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی حکوومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیای کرد بۆ دەستپێکردنەوەی راهێنان بە هێزی پێشمەرگە. جەختیشی لە گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانیی هاوپەیمانان کرد لە پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، بەتایبەتیش کە داعش هیشتا مەترسییێکی جیددییە لە چەند ناوچەیێکی عێراقدا.
شاندی ئەڵمانی ئاماژەیان بە پێگەی هەرێمی کوردستان کرد کە فاکتەرێکی گرنگی سەقامگیرییە لە عێراق و ناوچەکەدا، ئامادەیی وڵاتەکەشیان دەربڕی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە بواری گەشەپێدانی بازرگانی و وەبەرهێناندا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment