کوردپرێس:
دوکتور باریش کاراگاج توێژەرێکی سەنتەری کۆڵینەوەی گەشەپێدان لە زانکۆی ترێنتی کەنەدا وتوویەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە هەڵبژاردنی حوزەیرانی 2018دا کورد و هەدەپە بە گەورەترین ڕکابەری خۆی دەزانێت ئەوەش لە بەر ئەوەی دەنگی کورد یەکلاکەرەوە دەبێت.
ناوبراو بە ماڵپەڕی هەواڵی ڕیال نیوزی وتووە بزووتنەوەی کوردی لە تورکیا یەکلاکەرەوە دەبێت لەو بارەیەوە کە ئایا پارتی دەسەڵاتداری دادوگەشە و شەخسی ئەردهغان دەتوانن لە لووتکەی دەسەڵاتدا بمێننەوە یان خود نا. بۆیە کورد دەتوانێت کارتێکەریی فراوانی هەبێت لە مانەوەی ئەردۆغان و حیزبەکەیدا.
ئەو توێژەرەی پرسی تورکیا جەختیشی کردۆتەوە ئەگەر بێتوو هەدەپە نیسابی 10 لە سەد بهێنێت مسۆگەر کردنی زۆرینەی پەڕلەمان لەلایەن ئاکەپە و مەهەپەوە مەترسیی لە سەر دروست دەبێت. هەر بۆیەش ئەردۆغان لە دەمیرتاش و لە کوردیش دەترسێت و وەکوو مەترسی و لەمپەر بۆ ماننەوەی لە دەسەڵاتدا سەیریان دەکات.
Your Comment