بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوە خۆجێییەکان باس لەوە دەکەن شەوی ڕابردوو پێکدادانێکی قورس لەنێوان هێزەکانی تورکیا- سوپای ئازادی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕوویداوە.
سەرچاوەکانی نزیک لە هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایدەگەیێنن لەو پێکدادانەدا کە پاش هێرشی هێزەکانی سەربە تورکیا بۆ سەر هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕوویداوە ژمارەیێکی زۆر لە هێزەکانی سوپای ئازادی سووریا کوژراون و بەناچار پاشەکشێیان کردووە.
شایانی باسە تەلتەمەر لەنێوان سەرێکانی و حەسەکە هەڵکەوتووە و یەک لە ناوەندە ستراتێژییەکانە کە سوپای ئازادی سووریا لە چەند مانگی ڕابردوودا چەندین هێرشی بۆ سەر ئەو ناوچەیە ئەنجام داوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment