ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی بوومەلەرزەكەی توركیا هەزار و 350 كەسی تێپەڕاند

بەشی تورکیا- حكوومەتی توركیا نوێترین داتای لە بارەی قوربانیانی بوومەلەرزەكەی شەوی رابردووی وڵاتەكە بڵاوكردەوە و ئاشكرای كرد، كە هەزار و 350 كەسی تێپەڕاندووە.

کوردپرێس: نیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزیرانی ناوخۆ و تەندروستیی توركیا لە پرێس كۆنفرانسی هاوبەشدا روونیان كردەوە، كە ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەكەوە گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە 22 كەس، هەروەها بریندارەكانیش هەزار و 330 كەسن.

هەروەها سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆ ئاشكرای كرد، كە بوومەلەرزەكە زەرەر و زیانی بە بەندیخانەی ئەدیامان گەیاندووە و بەهۆیەوە زیندانییەكانیان گواستوەتەوە. باری نائاساییش لەسەرجەم ئەو پارێزگایانەدا راگەیەندراوە، كە بوومەلەرزەكە زیانی پێگەیاندوون.

ئەو بوومەلەرزەیەی دوێنێ لە ویلایەتی ئەلازیغ و بەشێک لە توركیا و کوردستانی سووریا و هەرێمی كوردستان دا، گوڕەكەی 6.8 پلە بووە بە پێوەری رێختەر و كۆی گشتی بوومەلەرزەكانیش 149 دانە بووە و تەنها یەكێكیان وێرانكەر بووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157304

Your Comment

You are replying to: .
captcha