بۆردومانی بنکه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ لایه‌ن هاوپه‌یمانیی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ جه‌نایه‌ته‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی فراکسیۆنی سادقوون له‌ په‌رله‌مانی عێراق، بۆردومانی بنکه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ لایه‌ن فڕۆکه‌ی هاوپه‌یمانیی نێونه‌ته‌وه‌یی دژه‌ داعش له‌ سنووره‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ سووریا به‌ جه‌نایه‌تی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ وه‌سف ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن سالم له‌ به‌یاننامه‌یێکدا نووسیی: هاوپه‌یمانیی نێونه‌ته‌وه‌یی دژه‌ داعش به‌ سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا به‌ بۆردومان کردنی بنکه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ناوچه‌ی ئه‌بووکه‌مال له‌ سنووره‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ سووریا که‌ به‌و بۆنه‌وه‌ ژماره‌یێک شه‌هید و برینداربوون، جه‌نایه‌تێکی دیکه‌ی ئه‌نجام داوه‌ که‌ به‌ دیکه‌ی جه‌نایه‌ته‌کانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ ئیزافه‌ ده‌کرێت.

سالم ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ی هێزه‌ ئه‌مریکییه‌کان به‌ ئامانجی به‌رده‌وام بوونی هێرشه‌کانی داعش و کۆنتڕۆڵی واشنتۆن له‌ سه‌ر سنووره‌کانی عێراق و سووریا ئه‌نجام دراوه‌ داوای له‌ ده‌وڵه‌تی عێراق کردوووه‌ هه‌وڵی جیدی بۆ کۆتایی هێنان به‌ ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانیی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ عێراق ئه‌نجام بده‌ن.

سه‌رچاوه‌: غه‌دپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15730

Your Comment

You are replying to: .
captcha