کوردپرێس:
سەرهەنگ عیسا کەلانتەری لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: جادەی ژاڵانە لە هەورامان کە بە هۆی بەفربارینی قورس و مەترسیی هەرەسەوە لە کاتژمێر 7ی ئێوارەی ڕۆژی هەینییەوە داخرابوو سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەمە 5ی ڕێبەندانی 1398 کرایەوە.
ناوبراو زیادی کرد بە هەوڵ و تێکۆشانی بێوچانی فەرمانبەرانی ڕاهداری و هێزەکانی فریاکەوتن و جادەوبان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ جادەی ژاڵانە کرایەوە.
شایانی باسە لە میحوەری دیواندەرە بەرەو تیکاب ئێستاش بەۆی بەفربارینی زۆرەوە داخراوە و سەرهەنگ کەلانتەری ڕایگەیاند هەوڵ دەدرێت ئەو میحوەرەش بکرێتەوە.
Your Comment