هاوپه‌یمانان 10 لیوای پێشمه‌رگه‌ پڕچه‌ک ده‌كه‌ن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەی میحوەری 6ی پێشمەرگە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند هاوپەیمانان دەیانەوێ ١٠ لیوای پێشمەرگە پڕچەك بکەن.

کوردپرێس:

سیروان بارزانی فەرماندەی میحوەری 6ی پێشمەرگە بۆ کوردستان ٢٤ی ڕایگەیاند، ئێستا مەشقی هاوپەیمانان بە هێزی پێشمەرگە بەردەوامە و بۆ ئەمساڵیش هاوپەیمانان دەیانەوێ ١٠ لیوای پێشمەرگە پڕچەك بکەن.

هاوکات فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان بە کوردستان٢٤ی ڕاگه‌یاند: "کاری ئێمە پاڵپشتیکردنی هێزە کوردستانییەکانە و دەمانەوێت مەشق و راهێنان پێشکەش بە هێزەکانی پێشمه‌رگه‌ بکەین. دەشڵێت توانیومانە بگەینە ئاستێکی باش لە پاراستنی دۆخی ئەمنیی عێراق.

زیادبوونی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان هاوپەیمانان و هێزه‌كانی پێشمەرگە لە کاتێکدایە، کە ماوه‌یێكه‌ هەوڵێك لەلایه‌ن حکوومەت و پەرلەمانی عێراقەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژی لەگەڵ ئەمریکا و ده‌رچوونی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عێراق سه‌ری هه‌ڵداوه‌

News Code 157295

Your Comment

You are replying to: .
captcha