کوردپرێس:
له راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراقدا هاتووه "ئه‌مڕۆ هه‌ینی سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح، لە ڕۆما-ی پایتەختی ئیتاڵیا چاوی کەوت بە جۆزیبی کۆنتی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا و لە میانی دیدارەکەدا دۆخی جیهان و قەیرانەکانی ناوچه‌كه تاوتوێ كرا".
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه "هه‌ر له‌و دیداره‌دا بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەبارەت بەکشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق و گرنگی پشتیوانی­كردن لە سەقامگیریی عێراق و ڕێزگرتن لە سەروەریی وڵات و سەربەخۆییی بڕیاری سیاسیی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه "له چوارچێوه‌ی گفتوگۆكاندا، بەرهەم ساڵح جەختی كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر پەرۆشیی عێراق بۆ بەستنی پەیوەندییێکی هاوسەنگ له‌سه‌ر بنه‌مای پێشخستنی بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانی و دوور لە سیاسەتی سەپاندنی بڕیار و ئیرادەی دەرەکی و ڕێزگرتن لە سەروەریی خاك بەپێی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و وڵاتانی دۆست و دراوسێ و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی".
هاوکات له‌میانی وته‌كانیدا، سه‌رۆكکۆماری عێراق ڕوونیشی کردووه‌تەوە کە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بەهەنگاوێکی یەکلاکەرەوە دادەنرێت بۆ بنەبڕکردنی ئه‌و توندوتیژی و ململانێیانه‌ی زیان بە هەموو لایێک دەگەیەنێت.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا سەرۆكکۆماری عێراق بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی به گرنگ زانیوه بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات بکات، هاوکات ڕۆڵی گرنگی ئیتاڵیای بۆ پشتیوانی عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا بەرز نرخاندووه.
هه‌ر له‌میانی گفتوگۆكاندا، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا، پەرۆشیی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانی لە سەروەری و سەقامگیری عێراق دەربڕیوه، هاوکات جەختی كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر پێویستیی زیادکردنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ چەسپاندنی ئاشتی و ڕێگرتن لە ئاڵۆزبوونی ناوچەکە، هەروەها ئاماژەی كردوه بە گرنگیی بەردەوامی هەماهەنگی لە جەنگی دژی تیرۆر و ڕێگانەدان بە دوبارە دروستبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆر بۆ سەر گەلانی ناوچەکە .
پاش کۆتایی هاتنی کارەکانی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس، بە مەبەستی ئەنجامدانی زنجیره دیدارێک لەگەڵ پاپا-ی ڤاتیكان و ژمارەیێک بەرپرسی ئیتاڵیا، بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق ڕۆژی هەینی گەیشتە رۆما-ی پایتەختی ئەو وڵاتە، چاوەڕوانیش دەکرێت لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ ئیتاڵیا، بەرهەم ساڵح چاویبکەوێت بە هەریەک لە پاپا-ی ڤاتیکان، سێرجیۆ ماتاریلا-ی سەرۆکی ئیتاڵیا.
Your Comment