کوردپرێس:
ڕۆژی هەینی 24ی کانوونی دووهەمی 2020، بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق پەیامێكی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند، عێراقییەكان پێداگیری لەسەر سەربەخۆییی تەواو دەكەن و داوای دەوڵەتێك دەكەن كە لەخزمەتی گەلەكەیدا بێت.
هەر لە تویتەکەیدا سەرۆککۆماری عێراق ڕاشیگەیاند، عێراقییەكان دەوڵەتێكیان دەوێت كە بتوانێت ئیدارەی خۆی و نیشتیمانەكەی و سەربەخۆییەكەی ڕابگەیەنێت دوور لە دەستوەردانی دەرەكی و وەلائی بۆ لایەنی دەرەكی.
ئاماژەی بەوەش كرد، عێراقییەكان دەوڵەتێكیان دەوێت كە تیایدا پارێزگاری لە ئاسایش و مافی ژیان و ئازادییەكانیان بكات و دەوڵەتی ئاشتی و ئاسایش بێت بۆ دراوسێكانی.
شایانی باسە ڕۆژی پێنجشەمە 23ی کانوونی دووهەمی 2020 بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراق لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفڕانسی ئابووری داڤۆس دیداری کرد ئەوەش کەمتر لە یەک مانگ پاش تیرۆرکرانی سەردار سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەبوو مەهدی موهەندیس جێگری حەشدی شەعبی لە لایەن هێزە ئەمریکییەکان لە خاکی عێراق.
Your Comment