تورکیا ئاوی عەفرین دەدزێت

بەشی سووریا- هاوسەرۆکی پێشووی کانتۆنی عەفرین لە دیمانەیێکدا بە کوردپرێس دەڵێت: تورکیا خەریکی دامەزراندنی چەند پەمپێکی گەورەیە لەسەر ڕووباری عەفرین بەو مەبەستەی ئاوەکەی بۆ بەنداوی ڕیحانلی لەناو تورکیا بگوازێتەوە.

هەیفی مستەفا هاوسەرۆکی پێشووی کانتۆنی عەفرین بە هەواڵنێری کوردپرێسی وت: تورکیا سەرچاوەکانی عەفرین بەتاڵان دەبات و چەکدارانی سەربەو وڵاتە بەردەوامن لە بەتاڵان بردنی سەرچاوە سروشتییەکانی عەفرین و لە نوێترین هەڵمەتیاندا خەریکی گواستنەوەی ئاوی عەفرینن بۆ ناوخۆی تورکیا.

ناوبراو درێژەی دا سەرچاوەکانی ئێمە ڕایانگەیاندووە کە حکوومەتی تورکیا خەریکی دانانی چەندین پۆمپی گەورەیە لە سەر ڕووباری عەفرین و ئاوی ئەم ڕووبارە بۆ دەریاچەی ناو تورکیا دەگوازێتەوە.

هەیفی مستەفا زیادی کرد: ئەو دەریاچەیە لە پشتی بەندئاوی باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری «ڕیحانلی»ی تورکیادایە و گواستنەوەی ئاویش لە لای باشووری ڕۆژئاوای گوندی "هەمام"ەوە کە لە باشووری عەفریندایە ئەنجام دەدرێت.

ئەم بەرپرسەی کانتۆنی عەفرین ئاشکراشی کرد: دەست بەکاری بوونی بەندئاوی ڕیحانلی لە کاتێکدایە کە یەک لە سەرچاوە ئاوییەکانی ئەم بەندئاوە ڕووباری عەفرین دەبێت. بەندئاوی ڕیحانلی بەشێکی پڕۆژەیێک دەبێت کە ئاویاریی 600 هەزار هێکتار لە زەوییەکانی ناوچەی ڕیحانلی دابین دەکات.

هەیفی مستەفا ئەمەش دەخاتە ڕوو کە حکوومەتی تورکیا لەسەر سنووری تورکیا و سووریا چەندین پۆمپی داناوە کە ئاوی چۆمی عەفرین و بەندئاوی مەیدانکی لە ڕێگای "بوجق هەمام" و "قەلکە" ەوە بۆ ناوی تورکیا دەبات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157285

Your Comment

You are replying to: .
captcha