سیستەمی سەرۆكایەتی تورکیا لە تاكڕەوی زیاتر هیچی پێ نەبووە

بەشی تورکیا- سەرۆكی ئیی پارتی دەڵێت: سیستەمی سەرۆكایەتی لە تورکیا تاكڕەویی بەرهەم هێناوە و خەڵک لە سایەی ئەو سیستەمەدا ناتوانن هەناسە بدەن.

کوردپرێس: مەراڵ ئاكشەنەر سەرۆكی پارتی باش (ئیی پارتی) كە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی توركیادا پارتەكەی توانی بەربەستی هەڵبژاردن بشكێنێت و وەكوو پارت بچێتە پەرلەمانەوە، پێیوایە دانیشتوانی توركیا داوای سیستەمی پەرلەمانی دەكەنەوە، چوونكە لە سیستەمی سەرۆكایەتیدا لە تاكڕەوی زیاتر، هیچ سوودێكیان نەبینی.

ناوبراو باسی لە سیستەمی پەرلەمانی كرد، كە بۆ توركیا زۆر گرنگە و وەكوو پارتی باشیش لەبری سیستەمی سەرۆكایەتی، داوای سیستەمی پەرلەمانیی بەهێز دەكەن.

ئاکشەنەر ئاماژەی بەوەش داوە كە بە گوێرەی ئەو راپرسییانەی ئەنجام دراون ٦٥٪ی خەڵکی توركیا داوای گێڕانەوەی سیستەمی پەرلەمانی دەكەن، چوونكە سیستەمی سەرۆكایەتی تاكڕەوی بەرهەم هێنا و خەڵک لە سایەی ئەو سیستەمەدا ناتوانن هەناسە بدەن".

لە بەشێكی تری قسەكانیدا سەرۆکی ئیی پارتی پشتگیریی لە هاوپەیمانێتییێكی نوێ لە نێوان پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانی توركیا کردووە و ئەو پێی باشە ئەو پارتە تازانەی دروست بوون، لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتییەکدا بتوانن بچنە ناو هەڵبژاردنەوە.

لەبارەی بوونی دەنگۆی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە توركیا، ئاكشەنەر ئاماژەی بەوە داوە: "بە بۆچوونی من هەڵبژاردنی پشوەختە لە توركیا ئەنجام نادرێت، چوونكە بۆ پارتە سیاسییەكانی توركیا وا باشترە هەڵبژاردنی پێشوەختە نەكرێت و تەنیا چاودێریی دۆخەكە بكەن تا ٢٠٢٣، ئەمە زانیاری نییە، تەنیا خوێندنەوەی خۆمە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157281

Your Comment

You are replying to: .
captcha