یەکێتیی ئەورووپا 345 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوارە سوورییەکان تەرخان ده‌كات

بەشی سووریا- سەرکی کۆمسیۆنی ئەورووپا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کۆمسیۆنەکە بڕیاری داوە لە ساڵی 2020دا ڕێژەی 345 ملوێن دۆلار یارمەتی بۆ ئاوارە سوورییەکان تەرخان بکات.

کوردپرێس:

رۆژی دووەمی کۆڕبەندی ئابووری جیھانی داڤۆس بەردەوامە و لەمیانی یەکێك لەوتارەکاندا، ئۆرسێلا ڤۆندەرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا ئاشکرای کرد، لە پرۆگرام و بەرنامەکانی یەکێتیی ئەورووپا بۆ ساڵی 2020 بڕیار دراوە 900 ملیۆن یۆرۆ ھاوکاری لەبواری مرۆیی و پەنابەراندا لە جیھاندا تەرخان بکرێت.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا باسی لەوەش کرد، لەو بڕە پارەیە پشکی شێر بەر رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەکەوێت و بڕی 345 ملیۆن یۆرۆ تەرخان کراوە بۆ ئاوارە سوورییەکان کە لە ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا نیشتەجێکراون.

کۆڕبەندی ئابووری جیھانی داڤۆس ساڵانه‌ لە شارۆچکەی داڤۆس بەرێوەدەچێت و ئەمساڵیش شاندێکی کوردی بەسەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەشدارە، شاندەکە ژمارەیێک دیداریان ئەنجام داوە لەوان کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و هەروەها کۆبوونەوەی لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکوەزیرانی ئوردن و وەزیری دەرەوەی تورکیا و وەزیری دەرەوەی سعوودیە و سەرۆکی ئەفغانستان و سەرۆکی ئازەربایجان و بریارە چەند کۆبوونەوەیێکی دیكه‌ش ئەنجام بدەن.

News Code 157273

Your Comment

You are replying to: .
captcha