شانامه‌خوێنی کوردی له‌ تاران به‌ڕێوه‌ چوو

به‌شی ئێران- دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ شانامه‌خوێنی کوردی له‌ بینای "آرشیو ملی" له‌ تاران به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رنامه‌ی شانامه‌خوێنی کوردی به‌ پێشکه‌شکردنی گرووپی فێردۆسی دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه‌/ 28ی جۆزه‌ردان له‌ هۆڵی گه‌نجینه‌ی بینای "آرشیو ملی" له‌ تاران به‌ڕێوه‌ چوو.

شانامه‌ی کوردی کۆمه‌ڵێک شیعری‌ ڕه‌زمییه که‌ له‌ کۆنه‌وه‌ به‌ شێوازی زاره‌کی له‌ نێوان کورده‌کاندا باو بوووه‌ و نووسینه‌وه‌ و دووباره‌ هۆنینه‌وه‌ی به‌شێکی شانامه‌ نیسبه‌ت دراوه‌ به‌ ئه‌ڵماس خانی که‌نووله‌یی.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15722

Your Comment

You are replying to: .
captcha