خالید شوانی: هیچ بانگهێشتێكمان پێنه‌گه‌یشتوووه‌ بۆ ده‌ست پێكردنی گفتوگۆی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- خالید شوانی رایده‌گه‌ێنێت "تا ئێستا هیچ بانگهێشتێكی ڕه‌سمییان بۆ ده‌ست پێكردنی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق پێنه‌گه‌یشتوووه‌ و پێشوازی له ‌هه‌ر هه‌وڵێكیش ده‌كه‌ن بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا له‌ عێراقدا هه‌یه‌."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دوشه‌ممه 18ی حوزه‌یران‌ خالید شوانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی سه‌باره‌ت به‌ چوونی وه‌فدی یه‌كێتی و پارتی بۆ به‌غدا به ‌میدیای حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندوووه‌ كه‌ ئه‌وان به‌ باشی ده‌زانن هه‌موو هێزه‌ كوردستانییه‌كان به‌ وه‌فدێک و به‌رنامه‌یێكی هاوبه‌ش به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان بكه‌ن.

خالید شوانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ "تا ئێستا هیچ بانگهێشتی ڕه‌سمی بۆ ده‌ست پێكردنی گفتوگۆكان له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی نه‌كراوه‌ بۆیه‌ هه‌ركات بانگهێشتمان پێگه‌یشت پێشوازی لێده‌كه‌ین."

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتی جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌ كه‌ حزبه‌كه‌ی پێشوازی له‌ هه‌ر هه‌نگاوێک ده‌كات كه‌ به‌ ئاڕاسته‌ی په‌له‌كردن بێت بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و "ده‌ربازبوون له‌ قه‌یرانی سیاسی و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان."

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15716

Your Comment

You are replying to: .
captcha