ڕووداوی هاتوچۆ له‌ ئیلام سێ کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه‌

به‌شی ئیلام- به‌هۆی به‌لاڕێداچوونی ئۆتۆمبیلێکی جۆری سه‌مه‌ند له‌ جاده‌ی کوێستانی ته‌نگه‌ی قیر له‌ شاری چرداوڵ که‌سێک کوژرا و دوو که‌سیش بریندار بوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رهه‌نگ ڕه‌زا هیمه‌تی زاده‌ رای‌گه‌یاند: له‌ ڕووداوێکی هاتوچۆ له‌ ڕێگای ته‌نگه‌ی قیر به‌ هۆی به‌لاڕێداچوونی ئۆتۆمبیلێکی جۆری سه‌مه‌ند که‌سێک کوژرا و دوو که‌سیش بریندار بوو‌.

سه‌رۆک پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای ئیلام هۆکاری ڕووداوه‌که‌ی‌ به‌ توانانه‌بوونی شۆفێره‌که‌ له‌ کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبیله‌که‌ ڕاگه‌یاند.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ جاده‌ی ناسراو به‌ ته‌نگه‌ قیر که‌ پاش شاری شباب ده‌ست‌پێده‌کات و به‌ره‌و شاری حه‌میل درێژه‌ی هه‌یه‌ جاده‌یێکی کوێستانی و پڕهاتوچۆوه‌ که‌ مه‌ترسی داڕمانی کێوی هه‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15710

Your Comment

You are replying to: .
captcha