ڕوونکردنه‌وه‌ی گوتەبێژی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی هەڵبژاردنەکانی عێراق

به‌شی جیهان- گوتەبێژی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی هەڵبژاردنەکانی عێراق رای‌گەیاند: هەڵوێستی سکرتێری گشتیی ئەوەیە بەپێی دەستوور و بە گونجاندن لەگەڵ یاسا کێشەکان چارەسەر بکرێن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ستیفان دووژاریک، گوتەبێژی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ دووبارە هەژمارکردنەوەی دەنگەکانی بە دەست، رای‌گەیاند: "سکرتێری گشتیی متمانەی تەواوی بەوە هەیە کە عێراق پرۆسەی هەڵبژاردنەکەی بەتەواوی بەپێی دەستوور و بە گونجاندن لەگەڵ یاسا پەیوەندیدارەکان و هەروەها ئەو پرۆسەیە کە لەلایەن دامەزراوە سەربەخۆکانی عێراق دانراوە، بەڕێوە ببات".

ستیفان دووژاریک گوتیشی: "نەتەوەیەکگرتووەکان بەردەوام دەبێت لە راوێژپێدان و هاوکاری کردنی عێراق، ئەوەش بەگونجاندن لەگەڵ راسپاردەکە، مەبەستم ئەوەیە، کە خۆت دەزانی لە هەر وڵاتێک هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، پرۆسەیێک هەیە بۆ تانەلێدان و هەژمارکردنەوە، ئەوەش بۆ دڵنیابوون لەوەی هەر پرۆسەیێک کە گیراوەتەبەر بەپێی دەستوور و یاساکان بوووە".

پرۆسەی دەنگدان و جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی 12-5-2018ی پەرلەمانی عێراق بە سیستەمی ئەلیکترۆنی بوو، ژمارەیێک لایەنی کوردستانی و عێراقی گومانیان لە ئەنجامەکان هەیە و دەڵێن لە هەڵبژاردنەکەدا لە ڕێگەی سیستەمە ئەلیکترۆنییەکەوە ساختەکاری کراوە.

لە هەرێمی کوردستان لایەنەکانی گۆڕان، هاوپەیمانی، یەکگرتوو و کۆمەڵ- کە کورسیان بەدەست هێناوە- ئەنجامەکان رەت دەکەنەوە و دەڵێن: دەنگەکانیان بۆ چەند لایەنێکی دیکە هەژمار کراوە.

سه‌رچاوه‌: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15708

Your Comment

You are replying to: .
captcha