به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌وزاد غه‌فوور جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ڕای‌گه‌یاند: جێبه‌جێ كردنی بڕیاری كردنه‌وه‌ی مه‌رزێک له خاپوور كه ده‌كه‌وێته سنووری نێوان عێراق- توركیا كاریگه‌رییێكی خراپ له‌سه‌ر بازرگانی كردن له هه‌رێم دروست ده‌كات.
ناوبراو ئاشكراشی كرد له دوای كردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌رزه ته‌واوی ئه‌و شمه‌ک و كاڵایانه‌ی له توركیاوه دێن ڕاسته‌وخۆ له ڕێگای ئه‌و مه‌رزه‌وه ده‌برێنه پارێزگای مووسڵ كه پێشتر به هه‌رێمدا ده‌برانه ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق و گومرگیان لێده‌كرا.
باسی له‌وه‌ش كرد "جگه له‌وه بڕیارێک له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی مه‌رزێكی دیكه له نێوان هه‌رێم و وڵاتی توركیا هه‌بوو به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌ی سیاسییه‌وه ئه‌و بڕیاره دوا خراوه و له ئه‌گه‌ری كردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌رزه سوودێكی زۆری بازرگانی به هه‌رێم ده‌گات."
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment