به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لى حوسێن گوتى: "به‌رچاوڕوونى ئێمه بۆ دانيشتنه‌كانى داهاتوو گرنگ بوو. له رابردوودا ته‌وافق نه‌مابوو. هه‌وڵ بوو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ته‌وافق. ئه‌گه‌ر ته‌وافق له حوكمڕانى عێراق ره‌نگ نه‌داته‌وه، بێگومان ره‌نگه ئه‌و هاوبه‌شييه راسته‌قينه‌يه‌ى كه بنه‌ماى به‌يه‌كه‌وه كاركردنى ئێمه بووه و له ده‌ستووردا هاتوووه و له‌سه‌رى رێككه‌وتووين، نه‌مێنێت؛ ئه‌و كاته هاوسه‌نگیی سياسى و هاوبه‌شى نامێنێت".
ناوبراو گوتيشى: "ئێمه و يه‌كێتى دانيشتنمان بوووه و هه‌وڵيش ده‌ده‌ين له‌گه‌ڵ لايه‌نه كوردستانييه‌كانى ديكه كۆ ببينه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانين حكوومه‌تێک له‌سه‌ر بنه‌ماى شه‌راكه‌ت له عێراق دابمه‌زرێت و ره‌نگدانه‌وه‌ى شه‌راكه‌تى هه‌موو پێكهاته‌كان بێت ".
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه: له‌گه‌ڵ يه‌كێتى رێككه‌وتوون و گوتى: "له‌گه‌ڵ يه‌كێتى وا رێككه‌وتين به‌يه‌كه‌وه بين. به‌يه‌كه‌وه بچينه به‌غدا. هه‌ر يه‌كێكيشمان بچێت بێ ئاگادارى يه‌كدى نه‌بێت. هه‌وڵيش بده‌ين له سه‌ردانه‌كانى ئه‌مجاره به‌يه‌كه‌وه بين. هه‌وڵيش بده‌ين قه‌ناعه‌ت بۆ لايه‌نه‌كانى ديكه‌ش درووست بكه‌ين، چونكه چه‌ند كورد يه‌كڕيز بێت پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌هێزتر ده‌بێت".
سه‌رچاوه: کوردستان 24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment