ده‌نگ به‌ ئه‌ردۆغان ناده‌ین

به‌شی تورکیا- ئاتیلا کایا، نوێنه‌ری ئه‌سته‌نبۆڵ له‌ په‌رله‌مانی تورکیا سه‌ر به‌ پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا له‌ لێدوانێکدا ڕا‌ی‌گه‌یاند: له‌ خولی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردندا ئاڵای سێ هیلال مۆر ده‌که‌ین به‌ڵام ده‌نگ به‌ ئه‌ردۆغان ناده‌ین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاتیلا کایا نوێنه‌ری ئه‌سته‌نبۆڵ له‌ په‌رله‌مانی تورکیا سه‌ر به‌ پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا له‌ لێدوانێکدا کاردانه‌وه‌ی توندی به‌ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان نیشان دا و ڕه‌خنه‌ی گرت له‌ پارته‌ لایه‌نگره‌که‌ی بۆ هاوپه‌یمانی کردن له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان و پارتی داد و گه‌شه‌ و وتی: ناچارین به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بکه‌ین که‌ پارته‌که‌ی ئێمه‌ نوێنه‌ری تێیدا نییه‌. که‌سێک که‌ نوێنه‌ری ڕژیمی تاکه‌که‌سییه‌ ئاشکرایه‌ که‌ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانه‌. به‌ڵام ئێمه‌ ده‌نگ به‌ به‌ربژێرێک ده‌ده‌ین که‌ پاڵپشتی ده‌کات له‌ ئازادی میدیاکان، سیسته‌می په‌رله‌مانی و جیاکردنه‌وه‌ی هێزه‌کان.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی وته‌کانیدا ڕوونیشی کرده‌وه‌: ئه‌گه‌ر مراڵ ئاکشنه‌ر بچێته‌ خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ده‌نگی پێی ده‌ده‌ین. ئه‌گه‌ر موحه‌ڕه‌م ئینجه‌ بچێته‌ خولی دووهه‌م به‌ویش ده‌نگ ده‌ده‌ین. به‌ڵام به‌ هیچ له‌ونێک قبووڵ ناکه‌ین که‌ زه‌ینییه‌تی پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا دوور بخرێته‌وه‌ له‌ نیشتمانخوازیی تورک. له‌ خولی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردندا ئاڵای سێ هیلال مۆر ده‌که‌ین به‌ڵام ده‌نگ به‌ ئه‌ردۆغان ناده‌ین.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ملییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15674

Your Comment

You are replying to: .
captcha