تورکیا تاوانێکی زۆری له‌ ڕووداوه‌کانی سووریا و عێراق ئه‌نجام داوه‌

به‌شی تورکیا- ته‌مه‌ل کارا مولا ئۆغڵۆ کاندیدی پارتی سه‌عاده‌تی تورکیا له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار ده‌ڵێت: تورکیا تاوانێکی زۆری له‌ ڕووداوه‌کانی سووریا و عێراق ئه‌نجام داوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ته‌مه‌ل کارا مولا ئۆغڵۆ کاندیدی حیزبی سه‌عاده‌تی تورکیا له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار له‌ لێدوانێکدا که‌ له‌ ته‌له‌فزیۆنیی TRTی تورکیا بڵاو کرایه‌وه‌ ڕه‌خنه‌ له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌گرێت و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: به‌داخه‌وه‌ تورکیا ده‌ستی هه‌یه‌ له‌و ده‌رد و ئازارانه‌ی که‌ دراوسێکانمان له‌ عێراق و سووریا بینیویانه‌. تاوانه‌که‌مان زۆر قورس و گه‌وره‌یه‌. به‌داخه‌وه‌ تورکیا له‌ سووریا، عێراق و لیبیا بۆته‌ ئامێری خزمه‌ت کردن به‌ پڕۆژه‌ی ئیمپریالیزم له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و ئه‌مڕۆ دۆخی فه‌له‌ستین له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌بینن.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ده‌شڵێت: به‌ بۆنه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌ گه‌ورانه‌ی که‌ له‌ سیاسه‌تی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ڕووی داوه‌ وڵاته‌که‌مان له‌ سه‌روبه‌ندی جیابوونه‌وه‌ و دابڕاندایه‌. گرووپی تیرۆریستی له‌ ناو تورکیا چالاکی ده‌کات. کووده‌تای 15ی جووڵای ته‌نها به‌ بوێری و چاوکراوه‌ییی گه‌ل بوو که‌ تێپه‌ڕبوو. به‌داخه‌وه‌ گه‌له‌که‌مان به‌ره‌وڕووی جه‌مسه‌ربه‌ندی و ته‌نگه‌ژه‌ له‌ پێوه‌ندیی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆته‌وه‌. ئێمه‌ ئێستا به‌ قه‌ت که‌شوهه‌وا پێویستمان به‌ ئاسایش هه‌یه‌. به‌داخه‌وه‌ حکوومه‌تی تورکیا بۆ به‌رده‌وامیی ده‌سه‌ڵاتی خۆی هه‌ر ڕێگایێک به‌ ڕه‌وا ده‌زانێت.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی سوورچی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15673

Your Comment

You are replying to: .
captcha