به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ته‌مه‌ل کارا مولا ئۆغڵۆ کاندیدی حیزبی سه‌عاده‌تی تورکیا له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار له لێدوانێکدا که له ته‌له‌فزیۆنیی TRTی تورکیا بڵاو کرایه‌وه ڕه‌خنه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌گرێت و ڕایده‌گه‌یێنێت: به‌داخه‌وه تورکیا ده‌ستی هه‌یه له‌و ده‌رد و ئازارانه‌ی که دراوسێکانمان له عێراق و سووریا بینیویانه. تاوانه‌که‌مان زۆر قورس و گه‌وره‌یه. به‌داخه‌وه تورکیا له سووریا، عێراق و لیبیا بۆته ئامێری خزمه‌ت کردن به پڕۆژه‌ی ئیمپریالیزم له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و ئه‌مڕۆ دۆخی فه‌له‌ستین له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌بینن.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ده‌شڵێت: به بۆنه‌ی ئه‌و هه‌ڵه گه‌ورانه‌ی که له سیاسه‌تی نێوخۆ و ده‌ره‌وه ڕووی داوه وڵاته‌که‌مان له سه‌روبه‌ندی جیابوونه‌وه و دابڕاندایه. گرووپی تیرۆریستی له ناو تورکیا چالاکی ده‌کات. کووده‌تای 15ی جووڵای ته‌نها به بوێری و چاوکراوه‌ییی گه‌ل بوو که تێپه‌ڕبوو. به‌داخه‌وه گه‌له‌که‌مان به‌ره‌وڕووی جه‌مسه‌ربه‌ندی و ته‌نگه‌ژه له پێوه‌ندیی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆته‌وه. ئێمه ئێستا به قه‌ت که‌شوهه‌وا پێویستمان به ئاسایش هه‌یه. به‌داخه‌وه حکوومه‌تی تورکیا بۆ به‌رده‌وامیی ده‌سه‌ڵاتی خۆی هه‌ر ڕێگایێک به ڕه‌وا ده‌زانێت.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی سوورچی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment