ئه‌ردۆغان ئه‌گه‌ر بتوانێت که‌نعان ئێڤره‌ن له‌ قه‌بر ده‌رده‌هێنێت و ده‌یکاته‌ هاوپه‌یمانیی خۆی

به‌شی تورکیا- په‌روین بۆڵدان هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ لێدوانێکدا له‌ میتینگی گه‌وره‌ی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ ڕای‌گه‌یاندوووه‌: ئه‌ردۆغان ئه‌گه‌ر بتوانێت که‌نعان ئێڤره‌ن له‌ قه‌بر ده‌رده‌هێنێت و ده‌یکاته‌ هاوپه‌یمانی خۆی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، په‌روین بۆڵدان هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ لێدوانێکدا له‌ میتینگی گه‌وره‌ی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ ئاماژه‌ی دایه‌ حکوومه‌تی داد و گه‌شه‌ له‌ تورکیا و ڕای‌گه‌یاند: ئه‌و وڵاته‌ کۆتایی دێنێت به‌ حکوومه‌تی 16 ساڵه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌. 24ی حوزه‌یران ڕۆژی چاڵ کردنی زوڵم، نکۆڵی و سیاسه‌تی دوورخراوی 16 ساڵه‌ی ئه‌و حکوومه‌ته‌ ده‌بێت. لێره‌وه‌ په‌یامێکم بۆ هه‌موو تورکیا هه‌یه‌، هاووڵاتییانی ئه‌سته‌نبۆڵ له‌ 24ی حوزه‌یران گۆڕانکارییێکی مێژوویی تۆمار ده‌که‌ن. ژنان و لاوانی ئه‌سته‌نبۆڵ ئه‌و گۆرانکارییه‌ واژۆ ده‌که‌ن.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی وته‌کانیدا ڕوونیشی کرده‌وه‌: ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان هاوپه‌یمانیی نیشتمانخوازی تورکی دامه‌زراندوووه‌، ئێستاش له‌گه‌ڵ که‌سانێک وه‌کوو تانسۆ چیللر و سدات پکر ده‌بێته‌ هاوپه‌یمان. به‌ڵام گه‌لی تورکیا سوورن له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ تۆیش بنێرنه‌ لای تانسۆ چیللر و ئاغار. ئه‌گه‌ر بتوانیابات که‌نعان ئێڤره‌نیشت له‌ قه‌بر ده‌رده‌هێنا و له‌گه‌ڵی ده‌بویته‌ هاوپه‌یمان. به‌ڵام لێره‌ هاوپه‌یمانیێکی فره‌ڕه‌نگ هه‌یه‌. له‌ تورکیا هاوپه‌یمانیی ژنان، لاوان و گه‌ل هه‌یه‌. هاوپه‌یمانیی بنه‌ڕه‌تی و هه‌میشه‌یی ئه‌وه‌یه‌. به‌ڵام هاوپه‌یمانیی ئێوه‌ هاوپه‌یمانیی 24ی حوزه‌یرانه‌.

بۆڵدان ڕوونیشی کرده‌وه‌: پاش 24ی حوزه‌یران سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و پارتی دیموکراتیکی گه‌لان عه‌داڵه‌ت و ئاشتی بۆ ئه‌و وڵاته به‌ دیاری دێنێت‌. به‌ دۆخی نائاسایی وڵات ئیداره‌ ده‌که‌ن. مرۆڤێک نه‌ماوه‌ که‌ زوڵمی لێ نه‌کرابێت. کورد و تورکیان کردۆته‌ دۆژمنی یه‌کتر. مرۆڤه‌کان له‌ کۆمه‌ڵگادا پشت له‌ یه‌کتر ده‌که‌ن. لێره‌وه‌ په‌یامێکم بۆ پارتی داد و گه‌شه‌ هه‌یه‌، هه‌ڵبژاردنتان داوه‌ته‌ ده‌سته‌و. خه‌ونی ترسناکی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان ئه‌دێرنه‌ و سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاشه‌. ده‌میرتاش بۆته‌ مۆته‌که‌ی ئه‌ردۆغان به‌ڵام چیتر ترس هیچ سوودێکی نییه‌. بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 10ی هه‌ڵبژاردن وه‌ده‌ست نه‌هێنین هه‌ر کارێک که‌ پێویست بکات ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

پ.ن: فه‌ریق که‌نعان ئێڤره‌ن سه‌رۆک کۆماری تورکیا که‌ له‌ ساڵی 1980 له‌ کووده‌تایێک ده‌سه‌ڵاتی وه‌ده‌ست گرت. ناوبراو به‌رپرسی کووده‌تای سه‌ربازیی 12ی سێپتێمبێری 1980ی تورکیا بوو که‌ به‌و هۆیه‌وه‌ نزیکه‌ی 600 هه‌زار که‌س ده‌ستگیر و زیندانی کران و 50 که‌سی دیکه‌ش له‌ به‌رچاوی خه‌ڵکدا له‌سێداره‌ دران. چالاکیی هه‌موو پارته‌ سیاسییه‌کان قه‌ده‌غه‌ کرا و چه‌پگه‌راکانی تورکیا به‌ توندی خراونه‌ته‌ ژێر گوشاره‌وه‌. پاش کووده‌تا په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌. ناوبراو له‌ سه‌ره‌تادا بوووه‌ فه‌رمانده‌ی سوپا و پاش سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی و تا 9ی نۆڤێمبێری 1989 له‌و پۆسته‌ مایه‌وه‌. که‌نعان ئێڤره‌ن له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 9ی ئایاری 2015 له‌ ته‌مه‌نی 97 ساڵیدا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی له‌ شاری ئه‌نقه‌ره‌ کۆچی دواییی کرد.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی دیوار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15668

Your Comment

You are replying to: .
captcha