ئه‌مریكا بۆردومان كردنی سوپای سووریا و حه‌شدی شه‌عبی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر سنووری عێراق سوپای سووریا و حه‌شدی شه‌عبییان بۆردومان كردبێت و ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ ئه‌و فڕۆكانه‌ سه‌ر به‌وان نه‌بوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌دریان رانكین وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا "پێنتاگۆن" له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا وتی: "ئه‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته‌ سه‌ر سنووره‌كانی نێوان سووریا- عێراق، ئه‌مریكا ئه‌نجامی نه‌داوه‌ و فڕۆكه‌كه‌ سه‌ر به‌ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی نه‌بوووه‌".

له‌لایێكی دیكه‌وه‌ مێجه‌ر جۆش جاک وته‌بێژی سه‌ركردایه‌تیی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا به‌ ئاژانسی ڕۆیته‌رزی وتوووه‌: "هیچ سوپایێكی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌نجام نه‌داوه‌".

شایانی باسه‌؛ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی سووریا و عێراق بڵاویان كرده‌وه‌ فڕۆكه‌یێكی سه‌ر به‌ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تی ده‌كات سنووره‌كانی عێراق- سووریای له ‌ناوچه‌ی "ئه‌لبوكه‌مال" بۆردومان كردوووه‌ كه‌ بۆته‌هۆی كوژران و بریندار كردنی ژماره‌یێک سه‌ربازی سووریا و حه‌شدی شه‌عبیی عێراق.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15667

Your Comment

You are replying to: .
captcha