جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا: گفتوگۆ ده‌کرێت له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه جێناکۆکه‌کان

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌رمانده‌ی هێزی 70ی یه‌كێتی ڕای‌گه‌یاند: كه‌ گفتوگۆ له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غداد ده‌كرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان به‌ڵام تا ئێستا ڕنه‌كراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا به‌ (خه‌ڵک)ی ڕاگه‌یاند كه‌ ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان مه‌ترسیی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعشیان له‌سه‌ره‌ بۆیه‌ پێویستیان به‌وه‌ هه‌یه‌ پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناوچه‌كه‌ و سنووری به‌شێک له‌و ناوچانه‌ بپارێزێت.

ناوبراو وتیشی: "هێشتا ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ نه‌كراوه‌ به‌ڵام گفتوگۆ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ به‌ڵام تا ئێستا هیچ واده‌یێک بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ نییه‌."

شایانی باسه‌؛ دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر پێشمه‌رگه‌ سنووری ناوچه‌كانی جێناكۆكی جێهێشت و تا ئێستا هیچ واده‌یێک بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ دیاری نه‌كراوه‌.

سه‌رچاوه‌: خه‌ڵک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15666

Your Comment

You are replying to: .
captcha