به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 17ی حوزه‌یران عه‌بادی له میانی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان داوای كرد كار كردن به پره‌نسیپی بێلایه‌نی هێزه چه‌كداره‌كان و دووركه‌وتنه‌وه‌یان له ململانێیه سیاسییه‌كان له‌پێناو پاراستنی هاووڵاتییان به‌رده‌وام بێت.
عه‌بادی پێیوایه شه‌ڕی دووهه‌م له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵییه و "پێویسته دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان له هه‌موو دیارده‌یێكی گه‌نده‌ڵی به دوور بگیرێن تا به بێ خه‌وشی بمێننه‌وه و له سهروگومانهكانهوه بن."
شایانی باسه؛ ژماره‌یێكی زۆر گرووپی چه‌كدار و میلیشیا له عێراقدا هه‌ن كه هه‌ندێكیان چه‌ک و كۆمه‌ک له تارانه‌وه وه‌رده‌گرن و له‌ژێر په‌رده‌ی حه‌شدی شه‌عبیدا كه له‌گه‌ڵ هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له دژی داعش شه‌ڕیان كرد زیاتر به‌هێز بوون و هه‌ژموونی زیاتريان په‌یدا كردوووه.
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment