به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عادل نوری سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچوون بۆ ڕاستییه‌كان له‌په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: لیژنه‌كه‌ی زانیاری "گرنگ‌و مه‌ترسیدار"یان له‌باره‌ی سووتانی كۆگای هه‌ڵگرتنی ده‌نگه‌كانی ڕه‌سافه داوه‌ته لیژنه‌كه‌ی حكوومه‌تی عێراق.
به‌وته‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچوون بۆ ڕاستییه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق، هه‌ستیاریی بابه‌ته‌كه و مه‌ترسییه‌كانی، وای كردوووه ناوی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی له‌و كاره‌وه تێوه‌گلاون ئاشكرا نه‌كرێت، چونكه وه‌ک عادل نووری ده‌ڵێت: "ئاشكراكردنی ناوه‌كان كاریگه‌ری بۆ سه‌ر پڕۆسه‌ی سیاسی ده‌بێت".
عادل نووری باسی له‌وه‌ش كرد: لێكۆڵینه‌وه‌كان توانیویانه هه‌ندێک گومان‌لێكراو ده‌ستگیر بكه‌ن كه تۆمه‌تی تێوه‌گلانیان له‌و ڕووداوه‌ی ڕه‌سافه لێ ده‌كرێت.
ڕۆژی 10ی ئه‌م مانگه له یه‌كێک له كۆگاكانی هه‌ڵگرتنی سندۆقهكانی ده‌نگدان له ناوچه‌ی ڕه‌سافه‌ی عێراق ئاگرێک كه‌وته‌وه كه زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی نێو ئه‌و كۆگایه به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه سووتان، له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوه‌شدا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی به‌كارێكی "ئه‌نقه‌ست" ناوبرد.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment