به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كۆماری ئیسلامیی ئێران و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ڕاگرتنی جموجوڵی حزبه كوردییه‌كانی ئێران ژوورێكی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شیان پێكهێناوه، ئه‌وه‌ش پاش هۆشدارییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ئێران بۆ به‌رپرسانی هه‌رێم.
به‌گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌یێک كه قسه‌ی بۆ ماڵپه‌ڕی غه‌دپرێس كردوووه: "ئێران له ڕێگه‌ی نوێنهرایهتییهكهیهوه له هه‌ولێر هۆشداری توندی داوه‌ته حكوومه‌تی هه‌رێم، به‌وه‌ی ڕێگه به حزبه كوردییه‌كانی ئێران نه‌دات، له خاكی هه‌رێمه‌وه هێرش بكاته سه‌ر ئێران".
له لایێكی دیكه‌وه سەفین دزەیی وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم لەمیانی لێدوانێكدا بۆ پێگەی تەسنیمی ئێرانی راگەیاند: حكوومەتی هەرێم رێگە نادات خاكه‌كه‌ی بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران بەكاربهێنرێت.
وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راشیگەیاند كە ئەوان پەیوەندییێكی باشیان لەگەڵ ئێران هەیە و رێز لەو پەیوەندیانەش دەگرن و رێگە بە تێكچوونیشی نادەن.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment