بهپێی ههواڵی کوردپرێس، سەڵاحەدین دەمیرتاش کاندیدى پارتى دیموکراتى گەلان (هەدەپە) بۆ سەرۆک کۆمارى تورکیا لە پەیامێکى ڤیدیۆییدا کە لە زیندانى ئەدرنەوە تۆمار کراوە و ئەمشەو لە چوارچێوەى بانگەشەى هەڵبژاردن لە تەلەفزیۆنى فەرمى تورکیاوە پەخش کرا ڕایگەیاند: هۆكاری بوونی ئەو لە زیندان ترسی ئاكهپهیه لێى بۆ ئهوهی ژیانی دهوڵهمهندی خۆیان لهدهست نهدهن.
لە وتەکانیدا دەمیرتاش وتی: "هەلێکی زۆر گرنگمان لە بەردەستدایە و پێویسته سوودی لێ وهربگرین، چوونکە بە یەک دەنگ هەموو شتێک دهگۆڕێت".
له بهشێكی پهیامهكهیدا دهمیرتاش ئاماژەی بەوە کردوووە بوونی ئەو لە زیندان ترسی پارتی داد و گەشەپێدانە لێی و هەرکاتێک ئەوان ئازاد بوون ئەویش ئازاد دەبێت، چوونکە هیچ تۆمەتێکی ئاراستە نەکراوە لە لایەن دادگاوە و تەنها لەسەر ئەو وتارانەی کە بۆ هاووڵاتییانی خۆی داوە دەستگیر کراوە.
لە بەشێکی تری وتەکانیدا ئاماژەی بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی تورکیا کرد و ڕایگەیاند: "بڕیاری ئێوە بۆ ئێستا و سبەینێ و نەوەی داهاتووش گرنگە، چوونکە ئەگەر دەنگ بە ئەردۆغان بدەن چارەنووسی وڵاتەکە و ٨١ ملیۆن هاووڵاتی دەکەوێتە دەستی کەسێک و دەستکەوتەکانی دیموکراسیەت کۆتاییان پێدێت و وڵاتێکی ستەمکاری لێدەکەوێتەوە".
سەلاحەدین دەمیرتاش ماوەی نزیکەی دوو ساڵە لە زیندانە و لە لایەن پارتی دیموکراتیکی گەلانەوە (هەدەپە) کاندید کراوە بۆ هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆکایەتیی تورکیا، کە ڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگە بەڕێوە دەچێت.
سهرچاوه: NRT
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment