هەوڵەکان لە ئارادایە بۆ ئەوەی کە چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەسەر بێ لایەنیی هێزەچەکدارەکانی عێراق کرد و وەبیری هێنایەوە کە هەوڵەکان لە ئارادایە بۆ ئەوەی کە چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لە دیداری فەرماندەکان و هێزە ئەمنییەکاندا لە مەقەڕی فەراندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایگەیاند: ئێمە تووشی کێشەی جیدی بووین و ئێستا لە کێشەکە دەربازین و بە یەکگرتووییەوە بەرەو پێش دەچین.

عەبادی جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە تەنها دەبێت چەک لە دەستی حکوومەتەوە بێت و وتیشی: هەرچەشنە چەک هەڵگرتنێک لەدەرەوەی ئەو چوارچێوەدا تێکدانی ئاسایشی گشتیی دێتە ئەژمار و هەوڵەکان لە ئارادایە بۆ ئەوەی کە چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت.

سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها تەکیدی لەسەر گرنگایەتیی چالاکیی هەواڵگری کرد و باسی لە ڕۆڵی گرینگی ئەو چالاکییانە لە قۆنخی بەردەمدا کرد.

عەبادی زیادی کرد شەڕی دووهەمی دەوڵەت لە دژی گەندەڵیییە و هەموو ڕێکخراوە دەوڵەتییەکان دەبێت لە گەندەڵی دوور بکەونەوە.

سەرچاوە: سوومریە نیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15633

Your Comment

You are replying to: .
captcha