بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لە دیداری فەرماندەکان و هێزە ئەمنییەکاندا لە مەقەڕی فەراندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایگەیاند: ئێمە تووشی کێشەی جیدی بووین و ئێستا لە کێشەکە دەربازین و بە یەکگرتووییەوە بەرەو پێش دەچین.
عەبادی جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە تەنها دەبێت چەک لە دەستی حکوومەتەوە بێت و وتیشی: هەرچەشنە چەک هەڵگرتنێک لەدەرەوەی ئەو چوارچێوەدا تێکدانی ئاسایشی گشتیی دێتە ئەژمار و هەوڵەکان لە ئارادایە بۆ ئەوەی کە چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها تەکیدی لەسەر گرنگایەتیی چالاکیی هەواڵگری کرد و باسی لە ڕۆڵی گرینگی ئەو چالاکییانە لە قۆنخی بەردەمدا کرد.
عەبادی زیادی کرد شەڕی دووهەمی دەوڵەت لە دژی گەندەڵیییە و هەموو ڕێکخراوە دەوڵەتییەکان دەبێت لە گەندەڵی دوور بکەونەوە.
سەرچاوە: سوومریە نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment