هەڵوەشاندنەوەی دەنگەکانی هەرێمی کوردستان قبووڵ ناکەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عەباس غەزالی میرخان لە سەرکردەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت دەکاتەوە لەسەر دژایەتیی پارتەکەی لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژادرنی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستان لە لایەن حکوومەتی ناوەندی و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە 6ی حوزەیرانبە پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتەی پەسەند کرد و دەنگی دا بە دووبارە ژماردنەوەی دەنگەکانی چوارەمین خولی پەرلەمانی لە سەرانسەری وڵاتدا و هەروەها هەڵوەشاندنەوەی بەشێک لە دەنگەکان لەوان دەنگی هێزی پێشمەرگە و ئاسایشی هەرێم کە بریتیە لە 118 هەزار دەنگ.

عەباس غەزالی لە سەرکردەکانی پارتی دیموکرات لە دیمانەیێکدا لەگەڵ کوردپرێس لەبارەی پەسەند کراوەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتی: پەسەند کراوی پەرلەمانی عێراق لەبارەی دووبارە ژماردنەوەی دەنگەکان لە سەرانسەری عێراقدا نایاساییە و ئەو وڵاتە دەخاتە دۆخێکی دژوار و پاشهاتی نەرێنی بەدواوەیە بۆ داهاتووی سیاسیی عێراق و هەروەها سەقامگیریی سیاسیی وڵات دەخاتە مەترسییێکی جیدییەوە.

ناوبراو لەیارەی پەسەند کراوی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە لەبارەی لەکار دەوورخستنەوەی ئەندامانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن ڕایگەیاند: کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژادرن باڵاترین ئۆرگانە بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژادرن لە عێراق و ئەنجومەنی نوێنەران بۆی نییە لەبارەیەوە بڕیار بدات.

ئەو سەرکردەیە پێش بینی دەکات لە کۆتاییدا تەنها دەتوانرێت 10لەسەدی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق بژمێردرێتەوە و ژماردنی دەنگەکان لەسەرانسەری وڵات مومکین نییە.

ناوبراو لەبارەی هەڵویستی پارتی دیموکرات سەبارەت بە ئەگەری ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان لە سەرانسەری عێراقدا وتی: هەڵویستی پارتی دیموکراتی کوردستان هەر لە سەرەتای هەڵبژاردنەکان و پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و ناڕەزایی دەربڕین بە ئەنجامەکان، ڕوون و ئاشکرا بووە و ئەوەش ئەوەیە کە پارتی هیچ لارییێکی لەگەڵ ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکاندا نییە، باڵام قبووڵ ناکات دەنگی هاووڵاتییانی کوردستان لە هەر ناوچەیێکدا بن بەئامانجی سیاسی هەڵبوەشێنرێتەوە و ڕووبەڕووی هەڵوەشاندنەوەی دەنگەکان دەوەستێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15632

Your Comment

You are replying to: .
captcha