بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەمیر محەمەد نوور سەرۆکى ئەنجومەنى قەزای خانەقین ڕایگەیاند: بۆمبێکی چێنراو لە ناو ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییێک بە ناوی ئاراس فەرمان مەردانى تەقیوەتەوە و بەو هۆیەوە دەستبەجێ خۆی و هاوسەرەکەی گیانیان لەدەستداوە.
سەرۆکى ئەنجومەنى قەزای خانەقین ئەوەشی وت: هەر بە هۆی تەقینەوەکەوە دوو لە منداڵەکانى ئەو خێزانە کە نزیک بوون لە ئۆتۆمبیلەکە برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
سەمیر محەمەد نوور ئاماژەى بەوەش کرد، هاوڵاتییەکە کوردە و دانیشتوی گوندى مەردانى نزیک خانەقینە و هێزەکانى پۆلیسیش دەست بەجێ گەیشتوونەتە شوێنى ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستی پێکردووە.
سەرچاوە: ئین ئاڕ تی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment