عه‌لاوی داوا ده‌كات كورد له‌ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق به‌شدار بێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان قه‌یرانێكی ئاڵۆز گۆره‌پانی سیاسیی عێراقی گرتوووه‌ته‌وه‌ و تا ئێستا لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌ هه‌وڵدان گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی پێک بێنن وه‌ک دیاریشه‌ جارێكی دیكه‌ ده‌نگ و كورسیی كورد له‌ به‌غدا ئه‌و سه‌نگه‌ ده‌بێت كه ‌ئه‌و یارییه‌ سیاسییه‌ كۆتایی پێدێنێت و له‌مباره‌وه‌ ئه‌یاد عه‌لاوی داوایێكی ئاڕاسته‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كورد كردوووه‌ كه‌ به‌شداری له‌ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراقدا بكه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نییه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق كردوووه‌ كه‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ چڕ بكه‌نه‌وه‌ و هاوكات داواشی له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراق كردوووه‌ له‌و پرۆسه‌ سیاسییه‌ نوێیه‌ی عێراقدا به‌شدار بن.

هاوكات بڕیاره ‌له‌ چه‌ند ڕۆژی داھاتوودا شاندێكی ھاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گفتوگۆ بۆ پێكھێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن.

جێی ئاماژه‌یه‌ زیاتر له‌ مانگێک به‌ سه‌ر ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق تێپه‌ڕیوه‌ به‌ڵام به‌ھۆی ناكۆكیی لایه‌نه‌كان ھێشتا ئاسۆیێک بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكھێنانی حكوومه‌ت نییه‌ .

سه‌رچاوه‌: Kurdistan TV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15624

Your Comment

You are replying to: .
captcha